سه‌رينى ئه‌شق
شيعر : شينوار إبراهيم
وه‌رگێڕان : لوقمان مه‌نسوور
له باوه‌شى
ژنێك ڕابووم
جوانى ڕووح
له‌سه‌ر سه‌رينى نه‌مرى
په‌خش ده‌كات
له شه‌پۆله‌كانى
ده‌رياى ديدهكانى
ڕاده‌مێنم
خه‌ونى داهاتووم
له ئاسمانى دووره‌وه
كه به‌ر ڕوخسارى خوا ده‌كه‌وێت
چاودێرى گڕى په‌رۆشى ده‌كه‌م
وه‌ك تكهى ئاونگ
لێوه‌كانى به پرژه‌ى هه‌ناسه‌م
ختووكه بات
وه‌نه‌وز ئه‌ده‌م
له چێژى تكێ مه‌ى
كه له زارى دێته خوار
له نێوان نووزهى
چپه‌ى نيگاكانى ..
ترپه‌ى دڵى
سنوورى مهملهكهتمى
تێپه‌ڕاند كاتێك
وه‌ك كۆترێكى سپى
ئاشتى بچنێت
له ناخمدا
له ڕووحى نه‌مرى
داى له شه‌قه‌ى باڵ
ده‌پاڕێمه‌وه
كاژێرێك
له كات ده‌دزم
ده‌ست به تاراجى
مه‌زنى دا دێنم
گه‌رمى سهرپهنجهكانى
له سه‌ر ڕوومه‌تم
خه‌نده‌ى ته‌مه‌ن ده‌كێشن
بۆنى ڕه‌نگى پرچهكهى
ئاهى قيثارهى سنگم
ده‌لاوێنێ
له بيابانى
جه‌سته‌ى تينووم
ون ده‌بم له گه‌ڕان
به‌دواى دهرياچهيهك
ئه‌ندێشه‌ى جوانى ئه‌وى تيابێ
دوايى له ناخمدا
بوركانێك گڕ ئه‌گرێت و
شارى ئه‌شق ڕۆشن ئه‌كاته‌وه
له دورگه‌كانى بۆشايى ئاسمان
كاكێشهكان له سنوورى
سێبه‌رى ئه‌و ڕێده‌كه‌ن
له‌سه‌ر شانۆى پێك گه‌يشتن
گوێم له ماچى ڕۆشناييه
له ميوانيى هه‌وردا
چرپه ده‌كات
ده‌چه‌مێته‌وه
بۆ هه‌ڵاتنى
هاتنى كاروان
ئه‌ستێره‌ى به‌يان
له فهرهههنگى ئه‌شقدا
التعليقات مغلقة، ولكن تركبكس وبينغبكس مفتوحة.