ستار أحمد/
تروسكه‌ی گیانت وه‌ك نوور ده‌بارێ
له‌سیمای شه‌نگتا ره‌نگ ده‌داته‌وه
خۆزگه تاڵێكی برژانگت ده‌بووم
چۆن له چاوتا رۆژ ده‌كاته‌وه
ورده به‌فرێكی ناوه‌خت دابكا
حه‌ز ده‌كه‌م ببمه پاڵتۆكه‌ی به‌رت
نابینی جه‌سته‌م چۆن سپی پۆشه
بوومه‌ته ناو‌و تابلۆی سێبه‌رت
راستی هاوارو ده‌نگی كزۆڵم
له‌گه‌ڵ شنه‌ی با به‌رگوێت ده‌كه‌وێ
موویه‌كی له‌شت نابزوێ و بڵێی
بۆچی تاوانه كه‌خۆشم بوێ
خامه‌ت وه‌ك په‌نجه‌ت جه‌فا ده‌ڕێژێ
سه‌دای ناخته‌و له‌سۆز بێ به‌شه
جه‌سته‌ت به‌ردێكه له‌بنی گۆما
رۆحی تیا نییه‌و ته‌نها به‌س له‌شه
خۆت بهشاعیرو نازدار ده‌زانی
شیعرت گۆڕستان وشه‌ی مردووه
له‌وه بترازێ كه‌خۆشم ویستووی
گوناهم چییه‌و چیم لێت كردووه
ستار ئه‌حمه‌د