هه‌ناسه‌ی دايكم

35

ستار ئه‌حمه‌د/
به‌گوڵاوی  عه‌شق بمشۆنه‌وه‌
هه‌تا چاكتر ..
له‌هه‌ناسه‌ی دایكم حاڵی بن
به‌رامه‌ی
پاكیی
جۆش و خرۆش و
موچڕكه‌ی هه‌سته‌كانی
بینین
بیستن
زینده‌گی
له‌ترپه‌ی پێیه‌كانیدا
ده‌روونم جۆش ده‌ده‌ن
ئه‌و له‌بسكا ره‌نگ
له‌سینه‌دا دڵ
له‌ده‌ستیا
ساوای ئازادی ده‌سره‌وان
له‌وه‌تی ئانیشكیان له‌ژان هه‌ڵكیشا
ته‌م سروشت ده‌خنكێنێ
مرۆ شكۆی له‌ده‌ست ده‌دا
كورد نیشتمانی ون كردووه‌
له‌بیرتانه‌
ده‌موت دایكم
به‌رزی له‌چیاو
خۆگری له‌خاك و
پاكیزه‌یی له‌ئاسمان خواستووه‌
ستار ئه‌حمه‌د

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

آخر المواضيع