نه‌ورۆز
ستار أحمد
جه‌ژنی نه‌ورۆزه ئاهه‌نگه ڕۆژ له‌نوێ هه‌ڵات
شار‌و ده‌شتمان ڕازاوه‌یه به‌تیشكی خه‌بات
كوردم سه‌ربه‌رزه نامرێ هه‌ر له‌پێشه‌نگه
چیا‌و دۆڵم هاوار ده‌كات بژی پێشمه‌رگه
كپژی كوردستانی گه‌وره ده‌ستیان مه‌شخه‌ڵه
بیری ئازادی و قه‌ڵه‌میان دونیای له‌گه‌ڵه
شیعرم جه‌ژنه ده‌نگم مافه بۆڕیی سه‌ربه‌ستی
كوردیك نان و گول هێمای بیت به‌رزه ئاواتی
گزنگی خۆر له‌ئاسۆوه پرشنگ ده‌هاوێ
كوردستان‌م چه‌ند شیرینه زۆر خۆشمان ده‌وێ
ستار ئه‌حمه‌د