لەعنەتی گوندەکان(من الشعر الكوردي المعاصر)

67

لەعنەتی گوندەکان


لەعنەتی گوندەکان(من الشعر الكوردي المعاصر)
جلال جاف
هۆنراوە
——-
بە هەموو بارە لەعنەتییەکانی ڕووبارەکانەوە، دەگاتە ڤالاهیەکانی خۆی؛ تا خۆی لە ونگەکانی ڕێبواراندا دەرباز بکات ..
هەی باڵندەت بەسەر؛ وەکوو سپێدە لە خەوە پووشییەکەیدا ..
لەعنەتی ئەو گوندانەت لێبێت کە لە گومڕایی تەمدا نوقوم دەبن و هەر هەمووان لە کۆڵانێکی تەنگەبەری ڕۆناهی لمدا خنکاون ..
قەی ناکا، خۆ تۆ لە خۆتدا خەوتوویت لەو کاتەوەی کە ووشترەکان خاکی ئاویان جێهێشت و پشتیان بە دڕندەکان بەست..
قەی ناکا، ئەی ئەو پیاوە نەناسەی شوێنی خۆت، ئەو نە ناسراوەی لە ئابڕوی ئەو هۆزانەی کە لە چاخی بەردینەوە لە گومڕێیی مەیخانەکاندان و هەر قوڕ و ڕان و ئەو ڕەشماڵان ی کە بە بای بیابانەکانەوە سۆزانی بوونە، دەپەرستن ..
هەی لەعنەتی ئەو مەمکانەی کە بە گوڵەگەنم بڕاونەتەوە لێبێت، کەس لە چەرمەسەری پێشینان دڵنەواییت ناداتەوە، کەس لە سەردەمی پشیلەکاندا بەرگی پڵنگانت لەبەر ناکات، خۆت بە و لە ئاسندا تا بەرایی پاشەڕۆژدا پێبکەنە ..
قەی ناکا، خۆ تۆ گورپەیەکیت ڕووبەندی شەوی پۆشیبێت و یاریی پیاوانی داهێنابێت ..
تۆ چیدیکە؛ نە لە زیندەوەرانی ئاویت و نە زیندەوەرانی ووشکاییت ..
تۆ بە ڕدێنە کۆنەکەتەوە ئاوت شلوێ کرد و چیدیکە بەرەنگاری کۆنە با ناکەیت و لووتە خێلەکییەکەت چیدیکە ترسناک نییە و لە وەرزی جەژنەکاندا دەستەبەر نییە؛ بەشدارەکان زۆرن .. چیدیکە پەڕینەوە بۆ گۆڕستانەکان بێ باک نین ..
لە فەرمانە مسیەکاندا بە تەنیا بمرە .. بە تەنیا بەو زنجیرە بمرە کەوا چیدیکە بۆ گۆڕەپانەکان ناشێت ..
بە دەستەبەریی ڕەوانەکان بمرەو بلەرزە .. ئەی بێ بازار لە بازرگانیی پیاوان ..
خۆ جەنگەکە لە دەف و سروودەکاندا هەر بەرپایە ..
ڕێبوارەکان هەر وەکو پێشینان کێوەکان دەبڕن ..

 

جلال جاف / كندا/ 2020

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

آخر المواضيع