سێداره‌

30
سێداره‌
ستار احمد

وه‌ك داری به‌ر زریان
ده‌له‌رزم له‌ته‌وری خۆمانه‌
لای راستم ئاگری دۆزه‌خی توركه‌و
لای چه‌پم گڕكانی ئێرانه‌
هه‌رزانبا كردمیانه‌
سێداره‌ی ماف كوشتن
خرامه‌ ژێر زه‌بری
سته‌می دوژمن
هه‌تا كوو گه‌وره‌بووم
سێبه‌رم بۆ باڵای خاكه‌كه‌م ده‌نه‌خشان
هاتمه‌ به‌ر كردمیانه‌
قوربانی دۆلارو گیرفان
چه‌ند گه‌ڵام
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌دگاری پێشمه‌رگه‌و
چۆن باڵام به‌ژنی ئاڵاكه‌ی كوردان بوو
بۆ ڕه‌گی نه‌مریم
دووچاری سووتان بوو
وه‌ك قودس و دڵه‌كه‌ی كوردستان
چاوانمیان ده‌رهێناو
رۆحیشم بێپه‌روا دراوه‌ به‌تاڵان
چه‌ند كورسیم
پاشووی سه‌ركرده‌و
به‌رپرسی ڕامووسی
كه‌س نه‌یوت با بتكه‌م به‌خامه‌و
برینی ئه‌م گه‌له‌ت بنووسی
له‌چۆڵی ئه‌و دیوا
له‌كووره‌ی ناحه‌زا تووڕ درام
كردمیانه‌ سێداره‌ی خوێناوی
بۆ مه‌رگی ناواده‌ی باوك و برام
ده‌نگێك دێت .
هۆگره‌ به‌قرچه‌ی سووتانم
بانگێك دێت جاڕ ده‌دا
بۆ شه‌وبای خنكانم
تیرۆرو نادادی
ده‌نێرێ بۆ ئاسمان
بۆ كه‌سێك .. به‌پیتێك
بۆ دادو خودای هه‌ق
نایه‌ته‌ زمان

ستار ئه‌حمه‌د

 

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

آخر المواضيع