ستار ئه‌حمه‌د
قه‌ده‌ر وایكرد كه‌تۆم ناسی
له‌نێو دڵما بوویته چرۆ
خۆشم ده‌وێی زیاتر له‌خۆم
به‌قه‌د جوانی و گه‌وره‌یی تۆ
…………………….
چیبكه‌م له‌دڵ گری گردووه
زامی ناخم وێرانه‌یه
ده‌روونم گۆڕێك تاریكه
ژیله‌مۆی ئه‌م سووتانه‌یه
……………………
من وامزانی دێیت و ده‌چیت
له‌بیرت ده‌كه‌م به‌ئاسانی
نه‌مزانی زامێكی قووڵی
سه‌رچاوه‌ی ژان و سووتانی
…………………….
ئێستاش گیانه بۆ پێشوازیت
دڵ و رۆحم ده‌ركردووه
ده‌پێم بڵێ له‌دونیادا
كێ وه‌ك من خۆشتی ویستووه
ستار ئه‌حمه‌د