بانگه‌واز

67
بانگه‌واز 
ستار احمد

 

هه‌ر كاتێك حیزب كایه‌كانی ژیانی گرته‌وه‌ ، ئیتر مانایه‌ك نامێنێ‌ .. بۆ قه‌ڵه‌م ، راستگۆیی ، جوانی ، پاكی ، ئه‌ده‌ب ، .. لێره‌دا باسی من ئه‌ده‌به‌ و به‌تایبه‌تی شیعر .
كه‌سیاسه‌ت و ئه‌م بواره‌ تێكه‌ڵبوون و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستران ، ئیتر شاعیر ـ یاخود نووسه‌ر .. له‌ئه‌رزو حاڵ نووسێ به‌ولاوه‌ هیچی دیكه‌ی لێده‌رناچێت .

ئه‌و كاته‌ رۆح ده‌پووكێته‌وه‌ / شیعر له‌گیانه‌ڵای مردنا ده‌بێت .قه‌له‌میش ده‌بێته‌ ئامڕازێكی بێ‌ گیان و ئه‌وه‌ی هه‌ڵیده‌ڕێژێ‌ .. جگه‌ له‌پیاهه‌ڵدانی كه‌سه‌ ناشیرینه‌كان و ده‌ربڕینی نادادپه‌روه‌رانه‌شتگه‌لێكی تر نین . بۆیه‌ ده‌بینی نووسه‌رو شاعیرمان زۆرن ، كه‌چی له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن ، تووشی په‌تایه‌ك بوونه‌ ـ به‌ره‌و خێڵگه‌رایی ، گرووپ و گرووپكاری په‌لی گرتوون و به‌ڕاست و ناڕاستا پێنووسه‌كه‌یان به‌كارده‌هێنن . هه‌مان خه‌سڵه‌تی به‌رپرسه‌كان له‌هۆش و هزرو ره‌فتاریانا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ .ڕه‌ش ده‌كه‌ن به‌سپی و سپی به‌ڕه‌ش . له‌زه‌مه‌نێكی ته‌كنۆبه‌ردینی چه‌واشه‌كاریا ده‌ژین .
مه‌سه‌له‌ ڕۆحیه‌كان سڕاونه‌ته‌وه‌ . هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ وای لێكردووین ـ
له‌بارێكی ناته‌ندروست و نائاراما ته‌ماشای په‌یج و نووسین و كه‌سانی سه‌رشاشه‌كان و به‌رهه‌می فه‌یس بووك بكه‌ین . جۆره‌ ناڕازیبوونێك لامان دروست بووه‌ .. هه‌میشه‌ قه‌ڵسین له‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و كه‌سه‌كان چێژ وه‌رناگرین .
ئه‌وه‌ی هه‌شه‌ له‌میهره‌جان و ته‌نانه‌ت لایك و كۆمێنته‌كانیشا هه‌ر ئه‌م باره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ و ئه‌و جۆره‌ دیاردانه‌ی تێدا ده‌بینین … درۆ , پاكانه‌ ، گرووپ و گرووپكاری ، خێڵگه‌رایی ، هاوڕێتی ، ناسیاوی ، خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌ له‌مێینه‌ ،.. هتد .. ئه‌مانه‌ ئه‌ده‌بیان به‌لاڕیدا بردووه‌ و
له‌نه‌شونمایان خستووه‌ .
ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی شیعری كلاسیك ده‌كات .. به‌رهه‌مه‌كانی له‌نامه‌ی دڵداریا تراتێن ده‌كات ، ئه‌وه‌یشی باسی شیعری مۆدێرنه‌ ده‌كات . تێكسته‌كانی دووره‌ .. له‌خه‌یاڵ ‌ وێنه‌ی شیعری ، ئیقاع و مه‌عریفه‌وه‌ .
گرفتێكی گه‌وره‌یه‌ ـ تێی كه‌وتووین .
كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ .. زۆرینه‌مان لووت به‌رزی و بڕوا به‌خۆبوونێك له‌ناخمانا ڕوواوه‌ .وایلیكردووین به‌خۆمانا نه‌چینه‌وه‌ .. ئه‌وه‌ی ده‌ینووسین به‌دانسقه‌ی بزانین و دان به‌به‌رامبه‌ردا نه‌نێین . له‌كاتێكدا ..
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر روو له‌هه‌ڵدێره‌و توێشووی به‌تاڵمان ، جگه‌ له‌خامه‌ وێرانی و نۆغرۆ بوونی ئه‌ده‌ب هیچی تر نییه‌ .

ستار ئه‌حمه‌د

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

آخر المواضيع