ئاگرە با

188

ئاگرە بایەک*

بەسەر کاولە کۆشکەکانی

هەوراماندا

گوزەر دەکات

لە تاریکاوەکانی*شارەزووردا

گومڕا دەبێت

لە ژێر تارماییەکانی

پیرشالیار*دا گیردەبێت

لە گۆڕاییەکانی گەرمیاندا

پەپکە دەخواتەوە

دەبێت بە بابەگوڕگوڕ*

 

******

گەردەبایەک*

لە پیرەمەگروونەوە

بەخورتی هەڵدەکات

لە تیشکە بەیانێکدا*

دەبێت بە قەڵای هەولیر

 

———

 

*ئاگرەبا : ئاگر+ با

*تاریکاو : تاریک+ئاو

*پیرشالیار : پیرێکی زەردەشتییە

*بابەگورگوڕ : ئاگرەکەی بابە گوڕگوڕ لە کەرکوک

*گەردەبا : گەردەلوول

*تیشکەبەیان : تیشکی بەیانیان

التعليقات مغلقة، ولكن تركبكس وبينغبكس مفتوحة.

آخر المواضيع