ستار أحمد/
ئافره‌ت لانكی مرۆڤایه‌تییه…
باس له ئافره‌ت بكرێت هه‌موو یاسا‌و رێساكان شه‌رمه‌زارو
كه‌مته‌رخه‌من،له‌ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ستانه‌ی له ده‌ست و پێیان
كراوه.له‌نگه‌ری ژیان خۆشه‌ویستی رایگردووه،سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌سته
پیرۆزه‌ش مێینه‌یه.لانكی مرۆڤایه‌تیش ئه‌وان رایده‌ژه‌نن.كاتێك گێتی
به‌نێرینه ده‌رووی كرایه‌وه .بێ ئافره‌ت تاریكستان بوو،بۆیه یه‌زدان
ئه‌مانی هێنایه‌كایه‌وه.چاره‌نووسی ئاده‌میزاد و نه‌خشه‌ی پێشخستنی هه‌ر
به‌مان سپێردرا.كلیلی بزاڤ و هه‌ڵاتنی خۆری بوون و ئازادی له‌رێی
ئافره‌تانه‌وه هه‌ڵهاتن و خۆشنوودیان به‌خۆوه بینیوه.بۆیه حه‌ق نییه
له‌ئاستی كه‌موكوڕی و نه‌هامه‌تییه‌كانیان ..ده‌سته‌وه‌ستان راوه‌ستین ،بۆ
سوودو به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ئه‌م دیوه‌ی مرڤایه‌تییه به‌تارمایی و شاراوه‌یی
نه‌هێڵینه‌وه،ده‌ستبڵاوانه به‌پیرییانه‌وه بچین.كه‌ی ره‌وایه رۆژانه
چه‌ندین رۆحی په‌پووله‌یی له ئاگری نه‌زانینا گڕبگرن و هه‌ڵوه‌رێن.كێن هۆكاری
ئه‌م ئاریشانه..؟ چین چاره‌سازی رووداوه‌كان. .؟ رێكخراوه‌كان چیان كردووه
بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه زگماكانه‌و نه‌رێته بۆ ماوه‌ییانه..؟
حكومه‌ت تا چه‌ند توانیوێتی گه‌شه‌ده‌رو بڕیاربه‌خشی پیرۆزی و كاره‌كانی
ئافره‌تان بێت..؟
ئه‌مانه‌و چه‌ندین ..پرسیار‌و چۆن و بۆ.. به‌رۆكمان ده‌گرن.وامان لێده‌كه‌ن
زیاتر ویژدانمان بجۆشێ و به‌توێی زام و گرێكوێره‌كان و ئه‌م ده‌رده
سامناكانه رۆبچین،سه‌ره‌داوی كێشه‌كان بكه‌ینه‌وه.بزانین و بتوانین دیوی
راسته‌قینه‌ی خۆمان بناسین،كۆت و به‌ندی نه‌زانین ببچڕێنین.بكارین دایكانی
وشیارو خاوه‌ن ماف له‌رچه‌رێی راستیی و پاكی نه‌خزێنین.نه‌وه‌ی دوارۆژمان
نه‌ده‌ینه ده‌ستی چاره‌نووسی نه‌زانی و نادیاره‌وه.بۆیه هه‌ر تاكێكی ئێمه
پێویسته له جێگه‌ی خۆیه‌وه پشتگیری له مافه‌كانی ئافره‌ت و داكۆكی
له‌ره‌نجیان بكات.هه‌تا بتوانین دورگه‌یه‌ك له‌پیرۆزی و جوانی..هه‌رێمێك
له‌به‌رخودانی و ده‌ستوورێك بهێنینه‌كایه‌وه،ئافره‌تی تێدا باڵا ده‌ست بێت و
سنووره‌كان تێكبشكێنین،ئینسانه‌كان به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانییه‌وه،ئاڵای
خۆشگوزه‌رانی به‌رزكه‌نه‌وه‌و پرشنگی زانست و داب و نه‌ریته دادوه‌ره‌كان
،سه‌راپای دونیا بگرنه‌وه و
بێشكه‌ی بوون و سه‌رفرازیمان كه كوردستانه ببێته چاوگی سه‌ربه‌رزی و خۆری
داد‌و مافی ژنان لێره‌وه هه‌ڵبێت و مه‌شخه‌ڵی ..سه‌راپای میلله‌ته
جیاوازه‌كان و وڵاته‌كه‌مان بگرێته‌وه.
ستار ئه‌حمه‌د